مێمفیس بە ئەستەم توانی لە میلواکی بباتەوە

دیمەنێک لە یاریی نێوان مێمفیس و میلواکی
دیمەنێک لە یاریی نێوان مێمفیس و میلواکی

لە بەردەوامی خولی باسکەی ئەمریکا و لە یاریی لوتکەی ئەم هەفتەیە، هەردوو یانەی مێمفیس گریزلیز و هەروەها میلواکی بەکس رووبەڕووی یەکتری بونەوە.

مێمفیس لە کاتێکدا میوانداری رکابەرەکەی کرد، پێش یاریی رابردووی هەشت یاریی لەسەر یەکی دۆڕاند بوو، دواجار یاریی رابردووی توانی بردنەوە بەدەست بێنێت، ئەمجارەشیان لە یاریگای خۆی توانی بە ئەنجامی 113 خاڵ بەرامبەر 110 خاڵ، لە میلواکی بەکس بباتەوە.

لەم یارییە هەر یەکە لە ویلیامز و جیجی جاکسۆن لە ریزەکانی مێمفیس سەرکردایەتی بردنەوەی یانەکەیان کرد و هەر یەکەیان 27 خاڵیان لە یارییەکە تۆمار کرد.

یانیس ئانتیتونێمپو باشترینی یارییەکە بوو، ئەو یاریزانە سەرەڕای ئەوەی توانی 37 خاڵ و 12 ئاسیست بۆ میلواکی تۆمار بکات، بەڵام نەیتوانی ببێتە رێگر لە بەردەم دۆڕانی یانەکەی.

بەم بردنەوەیە مێمفیس گریزلیس توانی بیستەم بردنەوەی ئەم وەرزە بەدەست بێنێت و لە پلەی 24 ریزبەندی خولی باسکەی ئەمریکا دێت. لە بەرامبەردا میلواکی بەکس ئەو یانەیەش تووشی بیست و یەکەمین دۆڕان بوو و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی مایەوە.