شەوی رابردوو عیسا عەلی لە رووداوێکی تەقەکردن لە چەمچەماڵ کوژرا

K24 - سلێمانی:

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، شەوی رابردوو هاووڵاتی عیسا عەلی لە رووداوێکی تەقەکردن لە چەمچەماڵ کوژرا.

شەوی رابردوو لە چەمچەماڵ لەلایەن ئاسایشەوە گەنجێکی 19 ساڵان کوژرا، کەسوکارەکەشی دەڵێن، سکاڵامان لەسەر ئەو هێزە تۆمارکردووە.

عەلی جەبار باوکی ئەو گەنجەی دوێنێ شەو لە چەمچەماڵ کوژرا به‌ کوردستان24ـی راگه‌یاند، دوێنێ شەو کوڕەکەیان لەلایەن ئاسایشەوە  تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقەی خۆشی کوڕەکەیان کوژراوە، بەبێ ئەوەی زیانی بۆ هیچ کەسێک هەبووبێت.

کەسوکارەکەی دەڵێن، دوێنێ شەو کوڕەکەمان لە ماڵەوە نەبوو و لای هاوڕێکانی بوو، ئاسایش هاتنە سەر ماڵمان بەبێ ئەوەی پیاومان لە ماڵەوەبێت خۆیان کردووە بە ژوورەوەدا.

دواتریش شوێنی کوڕەکەیانی دۆزیوەتەوە و تەقەیان لێکردووە فیشەکێک بەر سەری کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.

نوێده‌كرێته‌وه‌..