سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان له میونشن كۆبوونه‌وه
K24 – هەولێر:
له په‌راوێزی به‌شدارییان له كۆنفرانسی میونشن، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 16ـی شوباتی 2024)، له میانه‌ی به‌شدارییان له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆکوەزیرانی یۆنان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رفه‌ته‌كانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى يۆنان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعشيان له ناوچه‌كه تاوتوێ كرد. (هه‌روه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی پێكردووه).
پێشتریش سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بۆ به‌شداريكردن له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، رۆژی پێنجشه‌ممه (15ـی شوباتی 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ره‌و وڵاتی ئه‌ڵمانيا به‌ڕێكه‌وت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له ميانى كۆنفرانسه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئاسايش و سه‌قامگيریی له عێراق و ناوچه‌كه و جيهان گفتوگۆيان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه، هه‌روه‌ها تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
هەروەها بڕیارە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى ئه‌منيدا، گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌وڵدان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی له عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوورخستنه‌وه‌يان له ئاڵۆزى و پشێويى زياتر، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى وڵاتان گفتوگۆ بکات.