نێچیرڤان بارزانی و فیدان گفتوگۆ له‌سەر دوایین هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتى هه‌رێم دەکەن

نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان
نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان

K24 – هەولێر:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا جه‌ختيان له‌ پاراستنى ئاساييش و سه‌قامگيرى و هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ هەینی (16ـی شوباتی 2024) لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاساییشی میونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، ده‌ر‌باره‌ى ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆيان كرد و بيروڕايان ده‌رباره‌ى دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، گۆڕييه‌وه‌.

بە گوێرەی راگەیەندراوی ماڵەپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پاراستنى ئاساييش و سه‌قامگيرى و هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كان له‌سه‌ر ئاساييش و ئاراميى هه‌ردوو وڵات‌.

هه‌روه‌ها لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان گفتوگۆیان لەسەر دوايين هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى دەستپێکردنەوەی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان کرد.