نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سيمتجى موله‌ر و ئه‌لكسه‌نده‌ر شالنبێرگ کۆبووەوە
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریکردنی له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، بەجیا لەگەڵ هەر یەکە لە سيمتجى موله‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى به‌رگرى و ئه‌لكسه‌نده‌ر شالنبێرگ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا کۆبووەوە.
سه‌رۆكایەتى هه‌رێمى كوردستان بڵاویکردەوە: له درێژه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، ئێواره‌ى رۆژی هه‌ينى (16ـی شوباتی 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سيمتجى موله‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى به‌رگرى، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕاى تاوتوێكردنى دۆخى ئه‌منيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، هه‌ردوولا باسيان له رۆڵ و به‌شداريى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرد و تيشكيان خسته‌سه‌ر هاوكارى و پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌ڵمانيا دووپاتكرده‌وه بۆ به‌رده‌واميى ئه‌ركى هێزه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ستايشى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ يارمه‌تيدان و پشتيوانى له پێشمه‌رگه و پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانيان، خرانه به‌ر باس.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دیکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ى رۆژی هه‌ينى (16ـی شوباتی 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ر له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنيدا له كاره‌كانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ ئه‌لكسه‌نده‌ر شالنبێرگ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه و تيايدا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆيان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانينى خۆيان ده‌رباره‌ى مه‌ترسييه‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه و هه‌ڕه‌شه‌ى دۆخه‌كه به‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى جيهان و كاريگه‌ريى خراپيان به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانى ژيانه‌وه، خسته‌ڕوو. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێ رێگرى بكرێت له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌مه‌لايه‌نه هه‌بێت.
هه‌ردوولا داكۆكييان له خواستى دوولايه‌نه كرده‌وه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا دووپاتىكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه به فه‌رمى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستانی بانگهێشت كرد بۆ سه‌ردانێكى نه‌مسا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌نديى له‌مێژينه‌ى دۆستانه و پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى نه‌مسا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيواى خواست ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له هه‌موو بواره‌كاندا فراوانتر ببێت.