لە هەولێر کۆلیژێکی تایبەت بە دروستکردنی پەلی دەستکرد کراوەتەوە

کردنەوەی کۆلیژێکی تایبەت بە دروستکردنی پەلی دەستکرد
کردنەوەی کۆلیژێکی تایبەت بە دروستکردنی پەلی دەستکرد

K24 – هەولێر

لە ھەموو پارێزگاکانی عێراقەوە قوتابی دێن و لێرە دەخوێنن، چەند قوتابییەک لە بەغداوە ھاتوون لەبەر ئەوەی زۆر لە نزیکەکانی پێویستیان بەم زانستەیە، بە شێوەیەکی ئەکادیمی پەلی دەستکرد دروست دەکات. وەک خۆی دەڵێت ئاواتی ئەوە بووە یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە بە ھەر ھۆکارێک پەلێکیان لە دەستداوە.

فاروق خالید، قوتابی بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەزمونێکی نوێ و زانستێکی تەندروستی گرنگە ئێرە بۆتە ناوەندێکی گرنگی زانستی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە شێوەیەکی زانستی پەلی دەستکرد دروستبکەن

بۆیەکێک لە قوتابییەکان چیرۆکێک بۆتە ھاندەری بەردەوامبونی لێرە. زۆر پەرۆشی ئەوەشە كە بتوانێت زەردەخەنە بۆ سەرلێوی ئەو کەسانە بگەڕێنێتەوە كە زەمانێكە  بەلەدەستدانی ئەندامێکی جەستەیانەوە گرفتاربوون . 

لای خۆیەوە محەمەد سەلیم، قوتابی  بۆ کوردستان24 گوتی: "ئەم کۆلێژە بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ قوتابیانی کورد و ناوچەکانی تری عێراق، مامۆستایانی بیانی لێرە قوتابیان فێر دەکەن ".

 د. غەسان حوسنی ئالوس، ماستەر لە ھونەرەکانی دروستکردنی پەلی دەستکرد بە کوردستان24ـی راگەیاند، رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی، بە ھاوکاری هەردوو وەزارتی تەندروستی و وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، ئەم کۆلێژەی دامەزراندووە ئامانجەکەش ئامادەکردنی کادری ناوخۆییە .

ئةڤين یاسین، بەرپرسی بەشی راگەیاندن و بڵاوکردنەوە لە خاچی سور دەڵێت: "بە پێی ئامارەکانی خاچی سوور لە60% ئەو کەسانەی سەردانیان کردوون، بەھۆی شەڕ و ناکۆکی چەکدارییەوە لە عێراق پەلێکیان لە دەستداوە .