نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەلییێڤ: لە کردنەوەی کونسوڵخانەی ئازەربایجان هاوکار دەبین
K24 - هەولێر
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی ميونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئيلهام ئه‌لييێڤ سه‌ركۆمارى ئازه‌ربايجان جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و باکۆ کردەوە و سەرۆکی هەرێم پێیڕاگەیاندووە، کە له رێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتيى ئازه‌ربايجان له هه‌ولێر هاوكار و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، له دووه‌م رۆژى كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن، لە دیدارێکدا نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له سه‌رۆك ئه‌لييێڤ كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى وڵات، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختيان له هه‌ڵنانى هه‌نگاوى پێويست بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى ئازه‌ربايجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
له‌مباره‌ی رێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتيى ئازه‌ربايجان له هه‌ولێر، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکی ئازەربایجانی راگەیاندووە، هاوكار و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌لييێڤ، نێچيرڤان بارزانى بۆ كۆنفرانسى داهاتووى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP29) بانگهێشتكرد، كه بڕياره ئه‌مساڵ له ئازه‌ربايجان ئه‌نجام بدرێت.
رۆژی چوارشەممە، 7ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئازەربایجان بەڕێوەچوو. ئیلهام عەلیێڤ بۆ جاری پێنجەم بە سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرایەوە و زیاتر لە سەدا 92ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.