هادی عامری کاندیدێکی لە پارێزگای دیالە کشاندەوە

سەرۆکی رێکخراوی بەدر
سەرۆکی رێکخراوی بەدر

K24- هەولێر

سەرۆکی رێکخراوی بەدر رایگەیاند، بەهۆی رێگری یاسای هەڵبژاردن لە بوونی پارێزگار بەو پێیەی کاندیدێکی  تەمەنی نەگەشتووەتە 30 ساڵ کشاندووەتەوە

ئەمڕۆشەممە، 17ـی شوباتی 2024، لە نوسراوێکدا هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدر رایگەیاند، محەممەد جاسم عمێری لە کاندیدی پارێزگای دیالە کشاندەوە، بەهۆی رێگری یاسای هەڵبژاردن لە بوونی پارێزگار بەو پێیەی تەمەنی نەگەشتووەتە 30 ساڵی.

شایەنی باسە، محەممەد عومێری کوری حاکم جاسم عومێری سەرۆکی دادگای فیدڕاڵییە و لەلایەن رێکخراوی بەدرەوە وەک کاندیدی سەبەخۆ پێشنیازکرابوو.