دادگای نیویۆرک گورزێکی کوشندەی لە کەرتی بازرگانی دۆناڵد ترەمپ دا

K24 - هەولێر

دادوەرێکی نیویۆرک دوێنێ هەینی گورزێکی کوشندەی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دا بە دەرکردنی بڕیارێک کە مۆڵەتی بازرگانی خۆیی دوو کوڕە تازە پێگەیشتووەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ هەڵوەشاندەوە و کە هەرەشەی لە کارە بازرگانییەکانی کرد.

جگە لە سەپاندنی نزیکەی 355 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بەسەر دۆناڵد ترەمپدا، دادوەر ئارسەر ئینگۆرن قەدەغەی کرد ترەمپ و دوو کوڕەکەی پۆستی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکان بەرێوە ببەن، هەروەها قەدەغەشی کرد کە داوای قەرز لە هەر بانکێک لە ویلایەتی نیویۆرک بکەن.

ویل تۆماس، مامۆستای یاسای بازرگانی زانکۆی میشیگان دەڵێت: "هێشتا ئەم کارە لە زۆر رووەوە خاوەندارێتی خێزانییە، بەڵام لە دەرەوەی کۆنترۆڵی خۆیەتی".

هەرچەندە چاوەڕوان دەکرێت ترەمپ تانە لەو بڕیارە بدات، بەڵام شارەزایانی یاسایی رەتی دەکەنەوە کە ترەمپ بتوانێت ئەو سزایە زۆرە بەشێوەیەکی راستەوخۆ بدات.

برایان کوین مامۆستای یاسایە لە کۆلێژی بۆستن گوتی: لەبری ئەوەی ترەمپ بڕە پارەکەی بە تەواو بدات، رەنگە داوای سویلە بکات، بەڵام بەدەستهێنانی سویلە پێویستی بەوەیە پارەیەکی پێشوەختە بدات کە نزیکەی 10%ی ئەو بڕە پارەیە کە داوای دەکات، یەکسانە بە 35 ملیۆن دۆلار، بەڵام دواتر ناتوانێت وەریبگرێتەوە تەنانەت ئەگەر بڕیاری تانەدانەکەش لە بەرژەوەندی خۆیدا بێت.

تۆماس روونیکردەوە، رێکخراوی ترەمپ کە سەدان کۆمپانیا لەخۆدەگرێت، کۆمەڵێک موڵک بەڕێوەدەبات، ئەگەر بێت و ترەمپ مەرجەکانی بڕیارەکە پێشێل بکات، ئەوا رەنگە دەست بەسەر ئەو سەروەت و سامانانەدا بگیرێت.

گۆڤاری فۆربیس بەهای خانووبەرەی ترەمپ لە نیویۆرک بە نزیکەی 690 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکات.

سامانەکەی بە 2.6 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، کە بە بەهای 870 ملیۆن دۆلار لە یانەکانی گۆڵف و هاوینەهەوار، هەروەها 190 ملیۆن دۆلار لە خانووبەرە لە دەرەوەی شاری نیویۆرک و 640 ملیۆن دۆلار لە نەختینەیی و سەروەت و سامانی کەسی.

لێتیتیا جەیمس، داواکاری گشتی ویلایەتی نیویۆرک جەختی لەسەر ئەو کارە ساختەکارییانە کردەوە کە ترەمپ و دوو کوڕەکەی لە کارەکانیاندا گرتوویانەتەبەر و رایگەیاند، سەرۆکی پێشوو "دواجار لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت بەهۆی درۆ و فێڵکردن و ساختەکارییەکانی".

هەروەها رێگریکردن لە ترەمپ لە وەرگرتنی پۆستی بەرپرسیارێتی بۆ ماوەی سێ ساڵ و قەدەغەکردنی دوو کوڕەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ رێگری دەکات لە ئەنجامدانی کڕین و قەرزکردن و دووبارە پارەدارکردنەوە.