نێچیرڤان بارزانی و پێرسێس دۆخى عێراق و پێشهاته ئەمنی و سياسييه‌كان تاوتوێ دەکەن
K24 - هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق، دەربارەی دۆخى ئێستاى عێراق و پێشهاته ئه‌منى و سياسييه‌كانى، سه‌ر‌نج و بيروبۆچوونه‌كانیان ئاڵوگۆڕ كرد.
ئەمڕۆ شەممە (17ـی شوباتی 2024) لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڤۆلكه‌ر پێرسێس، سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانينى بۆ ئاماده‌يى و رۆڵى ئه‌رێنيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه ڤۆلكه‌ر پێرسێس، سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق، تيشكى خسته سه‌ر ئه‌ركى خۆى و تيمه‌كه‌ى بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌ى رۆڵ و كارى تيمى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و رێكخراوه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
هاوکات هەردوولا ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستاى عێراق و پێشهاته ئه‌منى و سياسييه‌كانى، سه‌ر‌نج و بيروبۆچوونه‌كانیان ئاڵوگۆڕ كرد.