بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر روونکردنەوەیەک لەباره‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركی مامۆستا فاتح شارستێنی له مزگه‌وته‌كه‌ی ده‌دات
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركی مامۆستا مه‌لا فاتح شارستێنی ده‌دات، كه به خواستی خۆی ئه‌ركه‌كه‌ی له مزگه‌وتی رێگای به‌هه‌شت له هه‌ولێر كۆتاییهاتووه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 17ـی شوباتی 2024) بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "بەداخەوە ھەندێ شوێن بۆ نانەوەی نیفاق و چەواشەکاری دوور لە پرەنسیپەکانی کاری میدیایی و پیشەیی، کارەکانیان بە مەرام ئەنجام دەدەن و لە جێگەی بەڕێز (مامۆستا مەلافاتح شارستێنی) و بەڕێوەبەراتیمان لێدوان دەدەن".
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "لێرەوە بە ھەموو لایەکی رادەگەێنین کە گوێگکرتن لە قسەکانی بەڕێزیان (مامۆستا مه‌لا فاتح شارستێنی) لە رۆژی ھەینی 16ـی شوباتی 2024، خۆی باسی وتاری ھەینی لە مزگەوتی رێگەی بەھەشت دەکات و ھۆکارەکانی بە جوانی رووندەکاتەوە".
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، "مامۆستا مەلا فاتح لای ھەموومان کەسێکی دڵسۆز بە ئاین و نیشتمانە و رێزی تایبەتی ھەیە، خۆی لەم قۆناغەدا ئەم بڕیارەی داوە، ھەمیشە دەرگاکانمان بۆ بەڕێزیان کراوەیه".
رۆژی ھەینی 16ـی شوباتی 2024، مامۆستا مه‌لا فاتح شارستێنی، وتاربێژی مزگه‌وتی رێگای به‌هه‌شت له گه‌ڕه‌كی رۆشنبیری هه‌ولێر له گرته‌ڤیدیۆیه‌كدا رایگه‌یاند، به‌هۆی دووری رێگه‌كه‌ی و شوێنی دانیشتنی و سه‌رقاڵبوونی به كاری تایبه‌تییه‌وه، بڕیاری داوه كۆتایی به وتاربێژی بهێنێت له مزگه‌وتی ناوبراو، كه پێشتر له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌و ئه‌ركه بانگهێشتی هه‌ولێر كرابووه.
مامۆستا مه‌لا فاتح شارستێنی جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، كه خۆشه‌ویستی بۆ هه‌ولێر و خه‌ڵكی هه‌ولێر هه‌یه و داوای له خوای گه‌وره كردووه، ئه‌و ساڵانه‌ی له هه‌ولێر و له مزگه‌وته‌كه‌ی خزمه‌تی كردووه، لێی قبووڵ بكات و بووبێته مای سوودگه‌یاندن به خه‌ڵكی شاره‌كه.