بەنداوی بەستۆرە سەرڕێژ بوو

K24 – هەولێر:

بەنداوی بەستۆڕە لە قۆناغی تەواوبووندایە و توانای گلدانەوەی 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

رۆژی (24ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی بەنداوی بەستۆڕە لە سنووری پارێزگای هەولێر رایگەیاند، وەک بەشێک لە ستراتیژی و پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی ئاسایشی خوراک،  بڕیاریانداوە چەندین بەنداو بە جۆری جیاواز لە شوێنە جیاجاکانی کوردستاندا دروست بکەن لە هەموو پارێزگا و ناوچەکانی دیکەی کوردستان". 

گوتیشی:"بەنداوی بەستۆڕە سوود و قازانجێکی زۆری بۆ خەڵکی ناوچەکە دەبێت".

٧٨
٧٨
٦٧
٦٥٧
٧
٥٧
٥٧٦