ساسان عه‌ونی: دیدگای سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی پرسی ئاوه‌وه ستراتیژی بووه
K24 – هەولێر:
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، دیدگای سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به پرسی ئاو و گلدانه‌وه‌ی ئاو له رێگه‌ی دروستكردنی به‌نداو و پۆنده‌وه، روون و جێی بایه‌خ و ستراتیژی بووه. ده‌شڵێت چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگیان بۆ رێگه‌گرتن له دروستبوونی لافاو و گلدانه‌وه‌ی ئاو و دووباره سوودلێوه‌رگرتنه‌وه‌ی دروست كردووه و چه‌ندینی دیكه‌ش دروست ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 17ـی شوباتی 2024) ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دیدگای سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به پرسی ئاو و گلدانه‌وه‌ی ئاو له رێگه‌ی دروستكردنی به‌نداو و پۆنده‌وه، روون و جێی بایه‌خ و ستراتیژی بووه.
ساسان عه‌ونی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌رنامه هه‌یه له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر 38 پۆند دروست بكرێت، كه له ئێستادا 25ـیان له‌ژێر دروستكردندان. روونیشیكرده‌وه، دروستكردنی ئه‌و پۆندانه كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو هه‌یه.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، لافاو و رووداوه سروشتییه‌كان ته‌نیا په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌و وڵاتانه‌ش رووده‌دات كه ژێرخانیان زۆر پێشكه‌وتووه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان كاری رژد كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ مه‌ترسییه‌كانی لافاو و رووداوه سروشتییه‌كان دابنرێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌وه كاری زۆری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له دروستبوونی كاره‌ساتی سروشتی په‌یوه‌ست به بارانبارین و دروستبوونی لافاو بگرێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند رێكاری به‌رجه‌سته‌ی گرتووه‌ته به‌ر.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو، 22 پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به ئاوه‌ڕۆ خه‌رجكردنی ئاوی باران له هه‌ولێر به گوژمه‌ی زیاتر له 24 ملیار دینار جێبه‌جێ كراوه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 300كم رێڕه‌وی سروشتی له هه‌ولێر خاوێن كراوه‌ته‌وه و فراوان كراون. گوتیشی، هه‌شت بۆكس كه‌ڵڤه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا دروست كراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به خاڵێكی دیكه كرد، ئه‌ویش لابردن و هه‌ڵگرتنی هه‌ر زێده‌ڕۆییه‌ك بوو له‌سه‌ر رێڕه‌وه‌كانی ئاو له هه‌ولێر و رێكاریان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر. گوتیشی، ئاوه‌ڕۆی سندووقی، ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی و جۆگه‌له‌ی كراوه به درێژایی زیاتر له 16مه‌تر به قه‌باره‌ی جیاواز دروست كراوه.