ساڵح نەجیب: هۆكاره‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی پیشه‌سازییه‌وه هه‌ستیپێكراوه
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆلی بارانبارین له جیهان و هه‌رێمی كوردستان و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، پسپۆرێكی زانستی ژینگە و کەشوهەوا رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاره‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی پیشه‌سازییه‌وه هه‌ستی پێ كراوه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 17ـی شوباتی 2024) ساڵح نەجیب، پسپۆر لە زانستی ژینگە و کەشوهەوا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هۆكاره‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی پیشه‌سازییه‌وه هه‌ستی پێ كراوه و كاریگه‌رییه‌كانی به‌ره‌به‌ره ده‌ركه‌وتوون.
روونیشیكرده‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و باره‌یه‌وه تا ئێستا 28 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان چڕتر بكاته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان و به‌كاربردنی سووته‌مه‌نی به رێژه‌یه‌كی به‌رز له‌لایه‌ن كارگه پیشه‌سازییه‌كانه‌وه، دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
رۆژی (هه‌ینی 1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ساڵح نه‌جیب، شاره‌زای ژینگه و كه‌شوهه‌وا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له بواری ژینگه و كه‌شوهه‌وا، مای ده‌ستخۆشین، به‌تایبه‌ت كه ساڵانێكه له رووی زانستی و ئه‌كادیمییه‌وه په‌رۆشییه‌كی زۆر بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌یه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ساڵح نه‌جیب هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، یه‌كێك له ئاماژه مه‌ترسیداره‌كان بۆ ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له بوونی كاربۆنێكی زۆر له‌سه‌ر ئاسمانی شاری هه‌ولێر. به‌و شێوه‌یه هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد به جوگرافیا بچووكه‌كه‌ی، به‌ڵام له رووی ژینگه‌وه كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان، بۆیه پێویست ده‌كات هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی ستراتیژی بۆ به‌رگرتن له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان بنێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ژینگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ر كاریكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پاكڕاگرتنی ژینگه مایه‌ی دڵخۆشی و ده‌ستخۆشییه. گوتیشی، جیهان له‌مه‌ودوا پیگه‌ی وڵاتان و هه‌رێمه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌مكی (پێمۆری كاربۆن)ـی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌رێمی كوردستان چه‌نده گرنگی به كه‌مكردنه‌وه‌ی پێمۆری كاربۆنی بدات، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌دا پێگه‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌بێت و ده‌بێته به‌ڵگه له‌سه‌ر سه‌لیقه پاكه‌كه‌ی.