ریاڵ مەدرید دوو خاڵی بەنرخی لەدەست دا

خۆسێلۆ
خۆسێلۆ

لە گەڕی 25ـی لالیگا ریاڵ مەدرید لە دێربی بچووکی مەدرید بووە میوانی رایۆ ڤاییکانۆ و یارییەکەیش بە یەکسان بوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات.

لۆس بلانکۆس دەرگای گۆڵەکانی یارییەکەی دوای تەنیا سێ خولەک کردەوە، خۆسێلۆ تۆپێکی نایابی لە ڤاڵڤێردی پێگەیشت و کردیە گۆڵی یەکەمی یانەکەی، بەڵام لە خولەکی 27 رائول دێ ماتۆس ئەنجامەکەی لە رێگەی لێدانی سزا بۆ ڤاییکانۆ یەکسان کردەوە، کە دوایین سێ گۆڵ لە ریاڵ مەدرید کراوە لەلایەن یاریزانەکانی پێشوویەوە بووە.


یارییەکە گەیشتە خولەکی 95 و کارڤاخال یاریزانی ریاڵ مەدرید بەهۆی توند یاریکردنەوە دووەمین کارتی زەردی بەڕوودا بەرزکرایەوە و بە کارتی سوور لە یارییەکە دەرکرا، بەمهۆیەوە ئەم یاریزانە و کاماڤینگاش لە یاریی داهاتوو بەرامبەر سێڤییا ناتوانن یاریی بکەن.


بەم ئەنجامە ریاڵ مەدرید بە 62 خاڵ هەر لە پێشەنگی لالیگایە، لەبەرامبەردا رایۆ ڤاییکانۆ 25 خاڵی هەیە و لە خانەی 14ی ریزبەندی دەبینرێت.