یانەی هیلالی سعوودی ریکۆردێکی ریاڵ مەدرید یەکسان دەکاتەوە

یانەی هیلال
یانەی هیلال

یانەی هیلالی سعوودی بیست و دووەمین سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێنا و دەبێتە خاوەنی شەشەم زۆرترین سەرکەوتنی لەسەریەک لە مێژووی تۆپی پێدا.

لە گەڕی بیستەمینی خولی رۆشنی سعوودیە، یانەی هیلال میوانداری یانەی رائیدی کرد و یارییەکەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
ئالێکساندەر میترۆڤیچ لە خولەکەکانی 3 و 29 دوو گۆڵی لەسەریەکی بۆ هیلال تۆمار کرد، گۆڵی سێیەمیش لەلایەن کۆلیبالی لە خولەکی 52 تۆمارکرا، لە دوا ساتەکانی یارییەکەش ئەمیر سەعیود تاکە گۆڵی یانەی رائیدی تۆمار کرد.


هیلال 22 یارییە لەسەریەک سەرکەوتن تۆمار دەکات و ریکۆردی مێژوویی یانەی ریاڵ مەدریدی یەکسان کردەوە و تەنیا یەک سەرکەوتنی دیکەی پێویستە بۆ ئەوەی ریکۆردەکەی ریاڵ مەدرید بشکێنێت.


هاوکات یانەی هیلال خاوەنی شەشەم زۆرترین سەرکەوتنی لەسەریەکە و تەنیا 5 سەرکەوتنی دیکەی پێویستە بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی درێژترین زنجیرە سەرکەوتنی لەسەریەک لە مێژووی تۆپی پێ.