وەزارەتی تەندروستی: نابێت نەخۆش ناچاربکرێت سەردانی نورینگە و نەخۆشخانە تایبەتەکان بکات

وەزارەتی تەندروستی
وەزارەتی تەندروستی

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستی پێدانی کارتی تایبەتی نورینگە، کارتی کەسی و سەنتەرە پزیشکییە تایبەتەکان لە ناو نەخۆشخانە حکومییەکان بە نەخۆش قەدەغە دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 19-02-2024، وەزارەتی تەندروستی لە گشتانێکدا کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە: "پێدانی کارتی تایبەتی نورینگە یان  کارتی کەسی یان نەخۆشخانە و سەنتەر و تاقیگە و هەر دامودەزگایەکی دیکەی کەرتی تایبەت (ئەهلی) لە ناو نەخۆشخانە و بۆ نەخۆش قەدەغەیە و نابێت نەخۆش ناچاربکرێت سەردانی نورینگە و نەخۆشخانەی تایبەت بکات".

بە گوێرەی گشتاندنەکە، "بڕیارەکە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی، پاراستنی مافی نەخۆش و رێگەگرتن لە دیاردەی رێکلامکردن دەرکراوە". دەشڵێت، "بە پێچەوانەوە، هەر پزیشک یان کارمەندی تەندروستی یان هەر فەرمانبەرێک بەرپرسیار دەبێت و رێکاری یاسایی و کارگێری لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر لە ئەنجامدانی ئەم دیاردەیە".

 

گشتاندنەکەی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان
گشتاندنەکەی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان