سهلیم جبووری ههوڵی دامهزراندنی هێزێكی سووننی دهدات
K24 – گهرمیان:
عەرەبە سووننەکانی ناوچە کوردستانیيەکانی پارێزگای دیالە بەپاڵپشتی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لەھەوڵی دروستکردنی ھێزی چەکداریدان لەوناوچانە، بەشێك لە سەرۆك ھۆزە سووننەکانیش, دژی دروستکردنی ھێزی چەکدارن ونایانەوێت جگە لە ھێزی پێشمەرگە ھیچ ھێزێکی دیکە لە ناوچە کانيیان ھەبێت.
جێگری یەکەمی پارێزگای دیالەش دەڵیت ئەگەر ئەو ھێزانە دروستبکرێن دەبنە مەترسی بۆ سەر ئايیندەی ناوچە کوردستانيیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم.