نوێنەرێکی کورد لە پەرلەمانی ئێران ھۆشداری دەدات
K24 - ھەولێر
نوێنەرێكی کوردی لە پەرلەمانی ئێران كە ئەندامی لیژنەی ئاسایشی میللی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، لە بارەی هاوکاریی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ رووسیا هۆشداریدەدات.
حیشمەتوڵڵا فەلاحەتپیشە،پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: "رووسیا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، 8 جار دەنگی بە بڕیارنامەی دژە ئێرانی داوە و ئێرانی بە تەنیا هێشتووەتەوە".
فەلاحەتپیشە گوتی: "دەبێ ئێران لە پەیوەندیکردن بە رووسیاوە ئەو رۆژە تاڵانەی لەبەرچاوبێت کە پشتی کردووەتە ئێران و رووسیا هیچکاتێک هاوپەیمانی ستراتیجیی ئێمە نەبووە".
ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی ئێران، سەبارەت بە مووشەکی ئێس 300ی رووسی گوتی: "کاتێک ئێران لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە ژێر هەڕەشە دابوو، رووسیا ئەم موشەکانەی پێنەداین و دوای رێککەوتنی ناوکی کە هەڕەشەکان نەمان، ناردنی ئەم مووشەکانەی بۆ ئێران ئازاد کرد.