جگەرەکێشان کاریگەری لەسەر کۆئەندامی بەرگری جێدەهێڵێت

تەندروستی
تەندروستی

K24 - هەولێر

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات جگەرەکێشان کاریگەری درێژخایەن لەسەر کۆئەندامی بەرگری جێدەهێڵێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی شوباتی 2024، گۆڤاری نێیچر، بڵاویکردووەتەوە کە توێژەران لە توێژینەوەیەکی نوێدا  تیشکییان خستۆتە سەر کاریگەری جگەرەکێشان لەسەر بەرگری لەش. توێژەران نموونەی خوێنی هەزاران ژن و پیاویان وەرگرتووە کە تەمەنیان لەنێوان 20  بۆ 69  ساڵیدایە.

 توێژەران لە توێژینەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە کە جگەرەکێشان پێوەرەکانی هاوسەنگی جەستە تێک دەدات و، دەبێتە هۆی نەخۆشی هەوکردنی شاراوە  کە زۆرترین کاریگەریی نەرێنی لەسەر سیستەمی بەرگری لەشدا دروست دەکات وێڕای دروستکردنی مەترسی زیاتر بە تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و هەوکردنی جومگەکانی رۆماتیزم  کە نەخۆشییەکی بەرگرییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشداربووانی توێژینەوەکە دوای ماوەیەک وازهێنان لە جگەرەکێشان سیستەمی بەرگری لەشیان باشتر بووە، جگە لەوەی وازهێنان لە جگەرە بە خێرایی وەڵامە زگماکییەکان باشتر دەکات. بەڵام تا چەند ساڵێک کاریگەرییەکانی جگەرە ماوەتەوە لەسەر جەستە، کەبووەتە هۆی یادەوەریەکانی جیناتی لە لەشی مرۆڤدا.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس بەهۆی جگەرەکێشانەوە گیان لەدەست دەدەن، لەنێویاندا نزیکەی یەک ملیۆن و 300 هەزار کەس جگەرە ناکێشن بەڵکو بەرکەوتەی دوکەڵی دەستی دوون.

بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، زیاتر لە 40 ماددەی کیمیایی لە جگەرەدا هەن کە دەبنە هۆی شێرپەنجە، چەند لێکۆڵینەوەیەکی دیکەش جگەرەکێشەکان 20 جار زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی سییەکان زیاد دەکات بە رێژەی 90% پیاوانن و لە 80%ـی لەسەر ژنان.

هەر ئەو لێکۆڵینەوانە ئاماژە بەوە دەکەن ئەو کەسانەی لە تەمەنی هەرزەکاریدا دەستیان بە جگەرەکێشان کردووە کە  رێژەی زیاتر لە سەدا 70ـی جگەرەکێشەکان پێک دەهێنن، دوو دەیە یان زیاتر بەردەوام بوون لە جگەرەکێشان، نزیکەی 20 بۆ 25 ساڵ زووتر لە جگەرەکێشەکانی دیکە دەمرن.