ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی دادپەروەریی کۆمەڵایەتییە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی دادپەروەریی جیهانییە
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی دادپەروەریی جیهانییە

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی دادپەروەریی کۆمەڵایەتییە. لەکاتێکدا جەنگ، ململانێی سەربازی و چەندین قەیران رووبەڕووی جیهان بوونەتەوە. ئامانجی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دیاریکردنی ئەم رۆژە جیهانییە زیادکردنی هەوڵەکان بووە بۆ نەهێشتنی هەژاری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.

20ی شوباتی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانیی دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی دیاریکراوە. لەکاتێکدا چەندین جەنگ و قەیران بەرۆکی جیهانیان گرتووە و دادپەروەریی کۆمەڵایەتییان خستووەتە ژێر پرسیارەوە.

26ی تشرینی دووەمی 2007 کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی 20ی شوباتی وەک رۆژی جیهانیی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی دیاریکرد. 20ی شوباتی 2009 بووە یەکەم رۆژی جیهانیی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی.

لەکاتێکدا جیهان بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕی، ئامانجی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دیاریکردنی ئەم رۆژە بۆ زیادکردنی هەوڵەکان بوو بە ئاراستەی نەهێشتنی هەژاری، رووبەڕووبوونەوەی نایەکسانی رەگەزی، نەهێشتنی بێکاری، پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، رووبەڕووبوونەوەی پەراوێزخستنی کۆمەڵایەتی.

دوای 17 ساڵ لە دیاریکردنی رۆژی جیهانیی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، بەڵام هێشتا دەبینین جەنگ و ململانێی سەربازی بەرۆکی جیهانیان گرتووە. لەلایەک جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، کاریگەری لەسەر تەواوی جیهان دروستکردووە. لەلایەکی دیکەش شەڕی ئیسرائیل و حەماس، چوار مانگە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 29 هەزار کەس لە غەززە کوژراون. هاووڵاتییان لە دۆخێکی سەختی مرۆییدا دەژین.

لەگەڵ ئەوەی ئامانجی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دیاریکردنی رۆژی جیهانیی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ نەهێشتنی بێکاریی و هەژاریی بوون، بەڵام ئێستاش 191 ملیۆن کەس لە جیهاندا بێکارن و رێژەی هەژاریش لە جیهان ملیارێک 100 ملیۆن کەسە.