ئانچیلۆتی پێشنیاری كارێك بۆ مۆدریچ دەكات

ئانچیلۆتی و مۆدریچ
ئانچیلۆتی و مۆدریچ

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید داوای لە لوكا مۆدریچ كردووە لە ریال مەدرید نەڕوات و وەكو ستافی راهێنەران كاری لەگەڵ بكات.
لوكا مۆدریچ ناوەراستكاری كرواتیا لە هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید كۆتایی دێت، بە ئەگەرێكی زۆر ئەم وەرزە دوایین وەرزی ئەو یاریزانە دەبێت لەگەڵ ریال مەدرید.
كارلۆ ئانچیلۆتی لە دوایین لێدوانی دا لەبارەی مۆدریچ گوتی: پێشتر چەندانجاری دیكە باسی ئەوەم كردووە لوكا ئەفسانەیەكی گەورەی تۆپی پێیە، بەڵام حەز دەكەم لەگەڵمان بەردەوام بێت، ئەو بڕیارەش پەیوەندی بە یاریزانەكە و ئیدارەی ریال مەدریدە.
ماریۆ كۆرتیگانا لە رۆژنامەی The Athetic ئاشكرای كردووە كارلۆ ئانچیلۆتی دەرفەتێكی بۆ لوكا مۆدریچ رەخساندووە پەیوەندی بە ستافی هونەریی ریال مەدرید بكات و لەگەڵی كار بكات.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، لوكا مۆدریچ چەندان ئۆفەری لە یانەكانی خولی سعوودیە پێگەیشتووە، بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێكی یەكلاكەرەوەی لەبارەی چارەنووسی خۆی نەداوە و لە مانگی 9ـی ئەمساڵیش تەمەنی دەبێتە 39 ساڵ.
لوكا مۆدریچ لە هاوینی 2012 لە یانەی تۆتێنهام هۆتسبێرزی ئینگلیزییەوە بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ روویكردە ریال مەدرید، لەگەڵ ریال مەدرید 5 نازناوی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە، لە كۆی 516 یاری، 38 گۆڵ و 83 ئاسیستی كردووە.

لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی ریال مەدرید
لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی ریال مەدرید