ئینفۆگرافیک .. هاتنی هاووڵاتییان بەبێ ڤیزای پێشوەختە بۆ هەرێمی کوردستان

ئینفۆگرافیک .. هاتنی هاووڵاتییان بەبێ ڤیزای پێشوەختە بۆ هەرێمی کوردستان
ئینفۆگرافیک .. هاتنی هاووڵاتییان بەبێ ڤیزای پێشوەختە بۆ هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

بەپێی رێنماییەکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییانی 53 وڵاتی جیهان، دەتوانن بەبێ ڤیزای پێشوەختە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

بەپێی رێنماییەکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییانی 53 وڵاتی جیاواز تەنیا پێوستە لە فڕۆکەخانەکان یاخود دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، پاسپۆرت پێشکەش دەکەن و ڤیزای ئەلیکترۆنی وەردەگرن و دێنە ناو هەرێمی کوردستان.

لە رێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرجێکی دیکەی سەردانیکردنی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بەبێ وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە ئەوەیە کە پاسپۆرتی پێشکەشکار بە لایەنیکەمەوە شەش مانگی مابێت بەسەرچێت.

لە ئینفۆگرافیکەدا گوڵباخ بەهرامی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.