به‌ریتانیا.. پیاوێك له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا زیاتر له 1000 ده‌نكه حه‌بی ئازارشكێنی به‌كارهێناوه
K24 – هەولێر:
پیاوێكی به‌ریتانی له ماوه‌ی مانگێكدا زیاتر له هه‌زار ده‌نكه حه‌بی ئازارشكێنی خواردووه و به‌هۆیه‌وه تووشی له‌كاركه‌وتنی گورچیله بووه و له نه‌خۆشخانه‌دا له ژێر چاودێری چڕ دایه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا پیاوێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵی به‌ریتانیا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا 1176 ده‌نكه حه‌بی ئازارشكێنی جۆری (ئیبۆپڕۆفین)ـی خواردووه، تووشی له‌كاركه‌وتنی گورچیله بووه و له نه‌خۆشخانه‌دا له ژێر چاودێری چڕ دایه.
میدیاكانی به‌ریتانیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سه له ماوه‌ی رابردوودا ئاره‌زووی راكردنی هه‌بووه و به‌هۆی ماندووبوونێكی زۆره‌وه به‌رده‌وام و له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا حه‌بی ئازارشكێنی ئیبۆپڕۆفینی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌كانی كه‌م ببێته‌وه.
پزیشكان به میدیای به‌ریتانیایان راگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سه وردە وردە ژەمی دەرمانی ئیبوپرۆفینی زیاد کردووه تا گەیشتە ئەو ئاستەی کە رۆژانە 28 ده‌نكه حه‌بی خواردووه و و زیاتر له چوار هه‌فته به‌رده‌وام بووه.
پزیشکەکان بۆیان دەرکەوت به‌كارهێنانی بڕێکی زۆری ئیبوپڕۆفین بووەتە هۆی دروستبوونی برینی گەدە و سورێنچک، ئەمە جگە لەوەی گورچیلەکانی لەکارکەوتوون.
پزیشكه‌كان گوتوویانه نه‌خۆشه‌كه خه‌ریكی باری ته‌ندروستی ئاسایی ده‌بێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك پێی راگه‌یاندوون له‌و ماوه‌یه‌دا 1176 ده‌نكه حه‌پی خواردووه و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی به‌كاریهێناوه.