سه‌ركار سورچی: پزیشك بۆی نییه كارتی كه‌سی و نۆرینگه به نه‌خۆش بدات
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان به‌رده‌ستن. ده‌شڵێت، به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پزیشك بۆی نییه كارتی كه‌سی و نۆرینگه به نه‌خۆش بدات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 20ـی شوباتی 2024) سه‌ركار سورچی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك سكاڵایان پێگه‌یشتووه و هه‌ندێك گرته‌ڤیدیۆیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تایبه‌ت بووه به هه‌ندێك پزیشك له كاتی سه‌ردانیكردنی نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان، كارتی كه‌سی و نۆرینگه‌یان پێ داون.
سه‌ركار سورچی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، دوای گه‌یشتنی سكاڵاكان و بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ڤیدیۆكان، راسته‌وخۆ لیژنه‌ی تایبه‌تیان بۆ ئه‌و بابه‌ته پێكهێناوه.
روونیشیكرده‌وه، دواتر فه‌رمانێك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رچوو و هه‌ر بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌ی به "ریكلام كردن" ناساند و له قه‌ڵه‌میدا. گوتیشی، بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ رێگه‌گرتنه له ریكلام كردن. واته پزیشك له هه‌ر نه‌خۆشخانه و بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی حكومی بۆی نییه كارتی كه‌سی و نۆرینگه خۆی به نه‌خۆش بدات بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه سه‌ردانی بكات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئاستێكی زۆر خزمه‌تگوزارییه‌كان له نه‌خۆشخانه و بنكه‌كان دابین كراون، بۆیه پێویست ناكات پزیشك له‌ناو نه‌خۆشخانه كارتی كه‌سی و نۆرینگه به نه‌خۆش بدات، له كاتێكدا زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ نه‌خۆشه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی حكومی به‌رده‌ستن.
وەزارەتی تەندروستی پێدانی کارتی نۆرینگە و نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشی قەدەغە کردووه، له‌و باره‌یه‌وه ئەمڕۆ سێشەممە، دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو بڕیارەی وەزارەتی گشتی تەندروستی کە دەرچووە دڵنیا بوونەوەیە لەسەر ئەو بڕیار و گشتاندنەی کەوا لە ماوەی رابردوودا هەبوو، ساڵانە ئەو رێنماییانە نوێدەکرێتەوە ورێنماییەکان بۆ نەخۆشخانەکان دەڕوات. لەمساڵدا وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوەی نەخۆش سوود مەندبێت لە نەخۆشخانە گشتییەکان، بڕیاریدا پێدانی کاتی نۆرینگە و نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆش قەدەغە بکرێت.
بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرە: "لەماوەی رابردوودا هەست بەوەکراوە کە پزیشکێک یاخود کارمەندێک هەوڵی ئەوە دراوەی دابێت کە ریکلام بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بکات، یان نەخۆش لە کەرتی گشتی بنێرێتە کەرتی تایبەت. جا نۆرینگە بێت یاخود نەخۆشخانە تایبەتەکان، بە پێی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی قەدەغەیە نابێت بە هیچ شێوەیەک نەخۆش بنێردرێتە کەرتی تایبەت، کەرتی گشتی بە خۆڕاییە پێویستە هەموو رێکارییەکان بۆی هەر نەخۆشێک کە پێویستی پێیەتی لە دەستنیشانکردن و بینین و چارەسەر و نەشتەرگەری بە خۆڕایی بێت و سوودمەند بێت".
دلۆڤان محەممەد راشیگەیاند، ئەو نەخۆشەی کە سەردانی راوێژکاری دەکات یان نەشتەرگەری بۆ دەکرێت دەبێت لە نەخۆشخانە گشتییەکان ببینرێت. ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بۆ ئەوەی هەر نەخۆشێک کە روو لە کەرتی گشتی دەکات لە بنکەی تەندروستی بێت یاخود نەخۆشخانە سوودمەندبێت و لە چارەسەرکانی نەخۆشخانە گشتییەکان.