وێنەی ئێسکەپەیکەری نەهەنگێک بوو بە باشترین وێنەی ژێرئاو بۆ ساڵی 2024

وێنەی ئەلێکس داوسن کە بووە براوەی خەڵاتی وێنەی ژێر ئاو بۆ ساڵی 2024
وێنەی ئەلێکس داوسن کە بووە براوەی خەڵاتی وێنەی ژێر ئاو بۆ ساڵی 2024

براوەی باشترین فۆتۆگرافەری ژێرئاو بۆ ساڵی 2024 (UPY2024)  ئاشکراکرا  کە ئەویش وێنەی ئێسکەپەیکەری نەهەنگێکە لەلایەن فۆتۆگرافەری سویدی، ئەلێکس داوسن گیراوە

فۆتۆگرافەری سویدی، ئەلێکس داوسن وەک فۆتۆگرافەری ژێر ئاوی ساڵی 2024 دەستنیشانکرا بەهۆی وێنەکەی ‘ئێسکی نەهەنگ’. لە وێنەکەدا غەواسێک دەردەکەوێت کە لە ژێر سەهۆڵی دورگەی گرینلانددا ئێسکەپەیکەری نەهەنگی "مینک" دەگەڕێت. بەپێی قسەکانی داوسن ” زیاتر لە 100هەزار نەهەنگی "مینک" لە باکووری ئۆقیانووسی ئەتڵەسی هەن، راوچییەکانی ناوچەی تاسیلاک دەیان لەو نەهەنگانەیان راوکردووە و لەنێوان خۆیاندا بەشەکانی نەهەگەکەیان دابەشکردووە و بەکاریدەهێنن بەڵام ئێسکەپەیکەرەکە لەدوای خۆیان جێدەهێڵن

ئەم وێنەیە سەرەڕای وێناکردنی "راوکردنی نەهەنگ" هاوکات وێنەیەکی وروژێنەر و هۆشدارییە سەبارەت بە کەمبوونەوەی ژمارەی ژیانی زیندەوەرە دەریاییەکان بە تایبەتی و گینلەبەرە کێوییەکان بە گشتی

پێشبڕکێی UPY- Underwater Photographer of the Year  کە ساڵانە وێنەی فۆتۆگرافەرانی ژێر ئاو لە سەرتاسەری جیهان نمایش دەکات و براوەکانیش لە چەند بەشی جیاواز هەڵدەبژێردرێن 


وێنەی ئەلێکس داوسن کە بووە براوەی خەڵاتی وێنەی ژێر ئاو بۆ ساڵی 2024
وێنەی ئەلێکس داوسن کە بووە براوەی خەڵاتی وێنەی ژێر ئاو بۆ ساڵی 2024

هەروەها سەرۆکی دەستەی دادوەری، ئەلێکس خەردەل روونی دەکاتەوە: "وێنەی "ئێسکی نەهەنگ" لە سەختترین بارودۆخدا گیراوە، کاتێک غەواسێک لە ژێر سەهۆڵی گرینلاند دادەبەزێت بۆ ئەوەی شایەتحاڵی تەرمەکان بێت. دیمەنەکە بانگهێشتمان دەکات کە دەبێت کاریگەرییەکانمان لەسەر بوونەوەرە گەورەکانی ئەم هەسارەیە لەبەرچاو بگرین. لە سەرەتای سەرهەڵدانی مرۆڤەوە، ئاژەڵە کێوییەکان بە رێژەی 85% کەمیکردووە. ئەمڕۆ تەنها 4%ی شیردەرەکان گیانلەبەرە کێوییەکانن، 96%ی دیکەش مرۆڤ و ئاژەڵەکانمانن. رێگەکەمان پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە بۆ ئەوەی هاوسەنگی بکەین لەگەڵ سروشتدا”.