ئێران خۆی له توركیا نزیك ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
كۆماری ئیسلامی ئێران پاش شكستی كوده‌تای 15 ته‌موز خۆی له توركیا نزیك ده‌كاته‌وه.
عەلی ئەكبەر ویلایەتی سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی له كۆڕی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئێران رایگه‌یاند رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا پیشانیدا كه چ كه‌سانێك دۆستانی راسته‌قینه‌ی ئه‌و وڵاته‌ن.
ویلایه‌تی كه راوێژكاری رێبه‌ری ئێرانه رایگه‌یاند ئاشكرابوو كه ئێران دۆستی راسته‌قینه‌ی حكومه‌ت و خه‌ڵكی توركیایه، كه تاران سه‌رباری ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره، له رۆژی رووداوه‌كه یارمه‌تی خه‌ڵك و حكومه‌تی توركیا دا و پشتگیری له حكومه‌تی یاسایی ئه‌و وڵاته كرد.
راوێژكاری خامه‌نه‌یی بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی كه پێشر بۆ ماوه‌ی 16 ساڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بوو گوتی حكومه‌ت و خه‌ڵكی توركیا جاریكی تر ئێرانیان تاقیكرده‌وه كه پێی وایه وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو ده‌رچوو و سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتەكەی بۆ توركیا و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و به‌رپرسانی دیكه‌ی توركیا به كارێكی به جێ و به‌به‌ها وه‌سفكرد.
ویلایه‌تی كه به دامه‌زرێنه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناسراوه، ئاماژه به ره‌وشی سوریا ده‌دات و باس له تێگه‌یشتنی نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره بۆ ئه‌م پرسه ده‌كات و ده‌ڵێت پاش رووداوه‌كانی توركیا ئه‌و تێگه‌یشتنه رۆژ بۆ رۆژ زیاتر ده‌بێت.
هیواشی خواست سه‌باره‌ت به ره‌وشی سوریا له‌گه‌ڵ توركیا رێك بكه‌ون و رایگه‌یاند هه‌ڵوێستی ئێران سه‌باره‌ت به حكومه‌ت و خه‌ڵكی سوریا نه‌گۆڕاوه و پشتگیری له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات.