زیندانییەك لە زیندانی 'گرتن و گواستنەوەی گەرمیان' هەڵهات

وێنە: ئەرشیف
وێنە: ئەرشیف

K24 – هەولێر:

لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان کەسێک کە بەتۆمەتی دزیکردن راگیرابوو هەڵهات.

ئەمڕۆ سێشەممە (20ـی شوباتی 2024) سەرچاوەیەك لە پۆلیسی گەرمیان بە کوردستان24ـی راگەیاند، زیندانییەك کاتێك بۆ وەرگرتنی چارەسەری براوە بۆ نەخۆشخانە  توانیویەتی هەڵبێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، "زیندانیکە بەمادەی 443 راگیرابوو، هاوکات هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لەگەڕان بۆ مەبەستی دەسگیرکردنی تاوانبارەکە".