کەشناسی پێشبینی بەزربوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات
K24 - هەولێر
بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ و سبەیش ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە (21ی شوباتی 2024) ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، بەڵام لە هەندێ ناوچەى جیاجیادا ئەگەرى بارینى نمە بارانى پچڕپچڕ و بەفربارینێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی ناوچە سنوورییەکان هەیە.
هەروەها بەراورد بە کەشی دوێنێ، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما یەک پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.
سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ رۆژی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە هەیە و پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.
لەبارەی پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پێوەری سیلیزی، نزمترین پلە لە حاجی ئۆمەران دیاریکراوە، کە 4 پلە دەبێت و بەرزترینش ئیدارە گەرمیانە کە 20 پلەی سیلیزییە.