بەرپرسێکی ئەمەریکا: ئێران لە پلانی هێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییەکان تێوەگلاوە

وێنە، دەستبەسەرداگرتنی ئەو چەک و تەقەمەنیانەی بۆ حوسییەکان دەچوو، 28ـی کانوونی دووەمی 2024(AFP)
وێنە، دەستبەسەرداگرتنی ئەو چەک و تەقەمەنیانەی بۆ حوسییەکان دەچوو، 28ـی کانوونی دووەمی 2024(AFP)

K24 - هەولێر

بەرپرسێکی ئەمەریکا ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە تێوەگلاوە لە پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر کەشتیەکان لە دەریای سوور، جەختیشی لەوەکردەوە کە سەرکردایەتی قاعیدە ئێستا لە ئێرانە نەک ئەفغانستان.

جەیمس رۆبن، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا و ڕێکخەری ناوەندی پەیوەندییە جیهانییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە لەندەن رایگەیاند، "هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور بە پشتیوانی راستەوخۆی ئێرانییەکان ئەنجام دەدرێن".

رۆبن ئاماژەی بەوەشکرد، "لە 28ـی 1ـی 2024، هێزەکانی ئەمەریکا دەستیان بەسەر زیاتر لە 200 سندوق داگرتووە کە مووشەکی بالیستی مەودای مامناوەند و هاوکاری دیکەی تێدابووە، کە لە رێگەی بەلەمێکەوە لە دەریای عەرەبی بەرەو ناوچەکانی یەمەنی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکاندا دەبرا".

گوتیشی: لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە حوسییەکان چەندین مووشەکی بالیستی ئێرانی مەودای مامناوەندیان لە یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵداوە، ئێرانییەکانیش رەتیدەکەنەوە پەیوەندییان بەمەوە هەبێت.

ئەو بەرسەی ئەمەریکا دەشڵێت: "ئەوان زانیاری ناڕاست بەکاردەهێنن بۆ هەوڵدان و شاردنەوەی رۆڵی خۆیان لە ناسەقامگیرکردنی رێگای کەشتیوانی جیهانی، ئەمەش بەو مانایەیە کە هەموو وڵاتێکی جیهان بەهۆی کردەوەکانی ئێران رووبەڕووی مەترسییەکان دەبیتەوە،".

لە وەڵامی پرسیارێکی پشتیوانیکردنی ئێران بۆ هێرشەکانی حوسییەکان، رۆبن گوتی: "ئێمە دەزانین کە ئێران بە قووڵی لە پلاندانان بۆ هێرشی حوسییەکان دژی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سووردا تێوەگلاوە".

روبن، ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی "گروپە تیرۆریستیەکانی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاراکردووە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران".

بەرپرسە ئەمەریکییەکە باسی لەوەشکرد، "ئێران میوانداری قاعیدە دەکات"، ئێرانییەکان دەزانن کە بارەگای قاعیدە لەوێیە. رۆبن دووپاتیکردەوە، "سەرکردایەتی قاعیدە، لە ئێرانە نەک لە ئەفغانستان".