ئەلکاراز تووشی دۆڕان بوو

کارلۆس ئالکاراز تێنسزانی ئیسپانی
کارلۆس ئالکاراز تێنسزانی ئیسپانی

کارلۆس ئەلکاراز تێنسزانی ئیسپانی هەر لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانیەتی تێنسی ریۆی بەڕازیل، تووشی دۆڕان بوو و ماڵئاوایی لە پاڵەوانتیەکە کرد.

ئەلکاراز دووەم باشترین تێنسزانی جیهان، لە قۆناخی یەکەمی پاڵەوانییەتی ریۆی بەڕازیل، رووبەرووی تیاگۆ مۆنتێرۆ تێنسزانی بەرازیلی بووەوە، لە خاڵی دووەمی سێتی یەکەم ئەلکەرازی ئیسپانی تووشی پێکان بوو، بەڵام درێژەی بە یارییەکەدا، لە بەردەوامی یارییەکە توانی سێتی یەکەم لە رکابەرەکەی بباتەوە.

تێنسزانە ئیسپانیەکە لە سێتی دووەم بەهۆی ئازار لە پاژنەی پێێ نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و کۆتایی بە یارییەکە هێنا، بەم شێوەیە تیاگۆ مۆنتێرۆ بووە براوەی یارییەکە و گەیشتە قۆناخی داهاتووی ریۆی 500 خاڵی.

ئەلکاراز بە باشی دەستی بە ساڵی 2024 نەکردووە، ئەو تێنسزانە سەرەتای ساڵ لە پاڵەوانیەتی تێنسی گراند سلامی ئوستڕالیا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی بەرامبەر ئالێکساندەر زڤێرێڤ شکستی هێنا و ماڵئاوایی کرد، پاشان لە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانیەتی بۆینس ئایرسی ئارجێنتنا شکستی هێنا و ماڵئاوایی لەو پاڵەوانتیەش کرد.