سابرینا سینگ بۆ كوردستان24: لە کارکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ تێکشکاندنی داعش بەردەوام دەبین

K24 – واشنتن:

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، لە کارکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ تێکشکاندنی داعش بەردەوام دەبین.

سابرینا سینگ جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا، بە کوردستان24ـی راگەیاند، کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی لیژنەی باڵای سەربازی و عێراق بەردەوامن.

سابرینا سینگ ئاماژەی بەوەشدا، لە کارکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ تێکشکاندنی داعش بەردەوام دەبن.

گوتیشی، ئێمه‌ له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق له‌و وڵاته‌داین، ئه‌و هاوبه‌شییه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌مانه‌ به‌ به‌رزی ده‌ینرخێنین.

پێشتریش سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، گواستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌گوێره‌ی چوارچێوەی رێككه‌وتنی ستراتیژیی ده‌بێت.

هه‌روه‌ها رۆژی (یەکشەممە 11ـی شوباتی 2024) یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاندبوو، لیژنەی باڵای سەربازی عێراق و ئەمەریکا درێژە بە دانیشتنەکانیان دەدەن و کارەکانی لیژنەکە بە زووترین کات تەواو دەکرێن.