نوری مالیکی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

سەرۆک بارزانی و نوری مالیکی
سەرۆک بارزانی و نوری مالیکی

K24 – هەولێر:

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی.

رۆژی هەینی (23ـی شوباتی 2024) نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای لە پرسەنامەیەکدا بۆ سەرۆک بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت بۆ کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی.

نوری مالیکی لە پرسەنامەکەیدا بۆ سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەکردوو: "داوا لە خوای گەورە دەکەین رەحمەتی خۆی بەسەر کۆچکردوو ببارێنێت و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات و سەبر و ئارامیش بە ئێوە ببەخشێت".

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 23ـی شوباتی 2024) خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی سه‌رۆك بارزانی به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد. 

دواتریش بارەگای بارزانی لە راگەیەنداروێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: پرسەی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی) بە لە رۆژی شەممە (24ـی شوباتی 2024)ـەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.

لەبارەی کاتی پرسە، بارەگای بارزانی روونیکردووەتەوە، بەیانیان: كاتژمێر 10هەتا 12ـی پێشنیوەڕۆ و ئێواران: كاتژمێر 2 هەتا5ـی ئێوارە، پرسە لە شوێنی ئاماژەپێکراو بەڕێوەدەچێت.