شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ سەرۆک بارزانی: بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان زۆر غەمباربووم

سەرۆک بارزانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
سەرۆک بارزانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

K24 – هەولێر:

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات و رایگەیاندووە: بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مەلا مستەفا)ی خوشکی بەڕێزتان، زۆر غەمباربووم.

رۆژی هەینی (23ـی شوباتی 2024) شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، هاوژینی سەرۆککۆماری عێراق بۆ کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی) پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و تێیدا هاتووە: "بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مەلا مستەفا)ی خوشکی بەڕێزتان، زۆر غەمباربووم. پرسەو سەرەخۆشیتان لێ ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بە هەمووان ببەخشێت".

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 23ـی شوباتی 2024) خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی سه‌رۆك بارزانی به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد. 

دواتریش بارەگای بارزانی لە راگەیەنداروێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: پرسەی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی) بە لە رۆژی شەممە (24ـی شوباتی 2024)ـەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.

لەبارەی کاتی پرسە، بارەگای بارزانی روونیکردووەتەوە، بەیانیان: كاتژمێر 10هەتا 12ـی پێشنیوەڕۆ و ئێواران: كاتژمێر 2 هەتا5ـی ئێوارە، پرسە لە شوێنی ئاماژەپێکراو بەڕێوەدەچێت.