به‌ریتانیا.. بۆمبێكی نه‌ته‌قیوی سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانی شارێك له دانیشتووانه‌كه‌ی چۆڵ ده‌كات
K24 - هەولێر:
دۆزینەوەی بۆمبێكی سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانی ده‌بێته هۆی چۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كی به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسییه‌كانی پارێزراو بن.
میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو بۆمبێكی نه‌ته‌قیوی سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانی كه كێشه‌كه‌ی 500 كیلۆگرام بووه، لە حەوشەی ماڵێک لە شاری پلیمۆسی کەنار دەریا لە کەناراوەکانی باشووری رۆژئاوای بەریتانیا دۆزراوه‌ته‌وه.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، دانیشتووانی ناوچه‌كه كه زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س ده‌بن له ترسی گیانی خۆیان ناوچه‌كه‌یان چۆڵ كردووه.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كاروانێكی سه‌ربازی بۆمبە نەتەقیوەکەی لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی چڕ و پڕی دانیشتووانەوە بۆ کۆریدۆرێکی کەشتی ، و دواتر بۆ دەریا گواستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ بته‌قێندرێته‌وه.
شاری پلیمۆس کە بۆ چەندین سەدە بنکەی دەریایی بەریتانیای تێدا بووە، یەکێک بوو لەو شارانەی کە له سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا زۆرترین بۆردومان کراوە، به‌شێوه‌یه‌ك به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئه‌ڵمانیا و هاوپه‌یمانه‌كانی كه 59 هێرشی ئاسمانیان كردووه‌ته سه‌ر، 1174 كه‌سی سڤیل كوژراون و نزیكه‌ی 3800 خانووش خاپوور بوونه.