چاودێرێکی سیاسی: دادگای فیدڕاڵی کار بە دەستوور ناکات

چاودێرێکی سیاسی
چاودێرێکی سیاسی

K24 - هەولێر

چاودێرێکی سیاسی رایگەیاند، بڕیارەکانی ئەم دواییە دادگای فیدڕاڵی عیراق دژایەتی کردنی پێکهاتەکانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی شوباتی 2024، حەسەن جەباری، چاودێری سیاسی لە میانەی گەشتێکی هەواڵی کوردستان24 رایگەیاند، بڕیارەکانی ئەم دواییە دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەوەی تێبینی دەکرێت لەلایەن کەسانی شارەزا ئەوەیە ئەم دادگایە کار بە دەستوور ناکات و هاتووە کاری پەرلەمان دەکات لە دەرکردنی یاسا لە هەمووارکردنەوەی یاساکان، ئەمە کاری دادگای فیدڕاڵی نییە.

بەگوتەی ئەو چاودێرە: "ئەگەر سەیر کەین لە ساڵی 2023وە تاکو ئێستا نزیکە 137 بڕیاری دەرکردووە. ئەم هەموو فشارە کە دادگای فیدڕاڵی لەوانەیە کار لەسەر ئەمە بکات پێموایە کاری پەرلەمانە بیکات لە بابەتی هەمووارکردنەوەی دەستوور و یاسا کاری دادگای فیدڕاڵی نییە".

حەسەن جەباری راشیگەیاند، ئەگەر سەیر دەستوور بکەین بۆ مافی پێکهاتەکان، ماددەی 49 نووسراوە بە زمانی عەرەبی زۆر بە روونی ئاماژەی بەوە کردووە کە رێز لە پێکهاتەکان بگیرێت، لە دەستووردا بەو شێوە باس دەکرێت خێرە دادگای فیدڕاڵ دێت پێچەوانەی ئەو دەستوورە رەفتار دەکات؟ کە لە ساڵی 1992 هەڵبژاردن کراوە لە پەرلەمانی کوردستان بە ئاڕاستەیەکی زۆر ژیرانە سەرکردایەتی کورد کارییان لەسەر ئەوە کردووە کە مافی پێکهاتەکان پارێزراوبێت، جا تورکمان بێت یا ئاشوور، کلدان. هەموو ئەو پێکهاتانەی کە لە عێراقدا هەن.

ئەو گوتیشی: "ئەگەر سەیریشی بکەین رقەبەرایەتییەکی سیاسی، مرۆڤایەتی، نێودەوڵەتییە لە دوای ئازاد بوونی عێراق، بەریتانیا، ئەمەریکا، یوئێن، هەموو ئەو وڵاتانە جەختییانکردەوە مافی پێکهاتەکان زامن بکرێت لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئێستا ئەوان لە دژی ماددە دەستوورییەکانی خۆیان رەفتار دەکەن، هەمیش دژی ئەو پرەنسیپانەن کە مافی پێکهاتەکان دەپاریزێت، بۆیە لێرە دژایەتییەکی گەورە هەیە بۆ دەقی دەستوور.