مەحموود عەباس سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین
مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین

K24 - هەولێر

سەرۆکی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکییەوە؛ سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25-02-2024، مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی کۆچی دوایی زەکییا مستەفا بارزانی؛ پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی کرد.

رۆژی هەیینی، 23-02-2024، دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، زەکییا مەلا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک بارزانی لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.

رۆژی شەممە، 24-02-2024، یەکەم ڕۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو زەکییا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو و، ئەمڕۆ دووەم رۆژی پرسەکەیە.

 بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پرسەی خوشکی سەرۆک بارزانی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە كاتژمێر 10:00 تاوەکو 12:00ـی پێشنیوەڕۆ و ئێوارانیش كاتژمێر 02:00 تاوەکو 05:00ـی ئێوارە لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.

هەر بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکییەوە؛ هێز و لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بە سەرۆک بارزانی راگەیاندووە.