عەرەبی هاوردە مێردمنداڵێکی کورد کوێر دەکەن

شارۆچکەی داقوق
شارۆچکەی داقوق

K24 - هەولێر

شاهێدحاڵێک لە گوندی کلێسەی سەر بە شارۆچکەی داقوق راگەیاند، عەرەبەی هاوردە بە سێ کەس لە مێردمنداڵێکی کورد دەدەن و چاوێکی کوێر دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی شوباتی 2024، کەسێکی نزیکی کورەکە و شاهێدحاڵێکی رووداوەکە بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە گوندی کلێسەی سەربە شارۆچکەی داقوق، عەرەبەی هاوردە بە سێ کەس لە مێردمنداڵێکی کورد دەدەن و چاوێکی کوێر دەکەن، مێردمنداڵەکە ناوی بیلال وەلیدە و تەمەنی 17 ساڵە و کوڕی ئیمام و خەتیبی گوندەکەیە.

بە گوتەی شاهێدحاڵەکان: "بیلال لەکاتی گەڕانەوەی لەقوتابخانە سێ عەرەبی هاوردە رێگەیان لێگرتووەو پێیان وتووە باوکت لەسەر زەوی ئێمە خانووی درووستکردووە بە شيوەیەکی دڕندانە لێیانداوە و زەبرێک بەچاوی کەوتووە و چاوێکی لەدەستداوە. ئەوشاهێدحاڵە ئەوەشی گوت دوای سکاڵاکردن تاوانبارەکان کە عەرەبی هاوردەن دەستگیرکراون و لە پۆلیسی داقوق راگیراون."