سەرۆککۆماری تورکیا سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

سەرۆک بارزانی و سەرۆککۆماری تورکیا
سەرۆک بارزانی و سەرۆککۆماری تورکیا

K24 – هەولێر:

سەرۆککۆماری تورکیا پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی.

رۆژی یەکشەممە (25ـی شوباتی 2024) رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و بەناوی خۆی و گەلی تورکیاوە هیوای تەندروستییەکی باشیان بۆ دەخوازێت.

لە پرسەنامەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ سەرۆک بارزانی هاتووە: بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت و لە ناخی دڵمەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و ماڵباتی بەرێزتان دەکەم.

لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەدا، ئه‌ردۆغان بۆ سه‌رۆك بارزانی نووسیویەتی، لەم بۆنە خه‌مناكەدا‌ بە ناوی خۆم و گه‌لی توركیایەوە هیوای ته‌ندروستییه‌كی باشتان بۆ دەخوازم.

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی (هه‌ینی 23ـی شوباتی 2024) خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی سه‌رۆك بارزانی به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد. 

دواتریش بارەگای بارزانی لە راگەیەنداروێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: پرسەی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی) بە لە رۆژی شەممە (24ـی شوباتی 2024)ـەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.