ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی: بۆ كاراكردنی یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی چاوه‌ڕێی خشته‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان ده‌كه‌ین
K24 – هەولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، له لێداونێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كارا بكه‌ین و لیژنه‌كانی پشكنینی كۆمپانیاكانیش ده‌ست به پشكنین بۆ كۆمپاناكان بكه‌ن، چاوه‌ڕێی خشته‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به پشكی پارێزگاكانیش له بودجه، ئه‌سه‌دی گوتی، ئه‌و بابه‌ته له‌ده‌ست وه‌زاره‌تی داراییه و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.
ئه‌سه‌دی روونیشیكرده‌وه، ئێمه رامانگه‌یاندووه ساڵی 2024 ساڵی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت و كار له‌سه‌ر كاراكردنی یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین بۆ پاڵپشتیكردن له كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها كاراكردنی لیژنه‌كانی په‌یوه‌ست به پشكنینی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی گه‌وره و بچووك و مامناوه‌ند، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی كاری عێراقی به‌رامبه‌ر به ده‌ستی كاری بیانی نیوه به نیوه بێت.
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی پشكی پارێزگاكانیش له بودجه، ناوبراو گوتی: كاره‌كه له‌ده‌ست وه‌زاره‌تی داراییه‌وه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانیش چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، به‌و هیوایه‌ی له رۆژانی داهاتوو بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.