بنەماڵەی مەحموود خانی دزڵی و ئەنجوومەنی عەشیرەتی شکاک سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

پرسە
پرسە

K24 - هەولێر

بەهۆی کۆچی دوایی خوشکییەوە؛ بنەماڵەی مەحموود خانی دزڵی و ئەنجوومەنی عەشیرەتی شکاک سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن.

بنەماڵەی مەحموود خانی دزڵی لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشی خۆیان لە سەرۆک بارزانی کرد بەهۆی کۆچی دوایی زەکییا مستەفا بارزانی خوشکییەوە.

لە پەیامەکەی  بنەماڵەی مەحموود خانی دزڵی بۆ سەرۆک بارزانی هاتووە: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی خوشکی بەڕێزتانمان بیست و خەمباری کردین. خۆمان بە هاوبەشی خەم و پرسەتان دەزانین و لە پەروەردگاری باڵا دەپاڕێینەوە لەم کۆستە گەورەیەدا ئارامیتان پێ بدات و خاتوو زەکیا بارزانیش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دواناخۆشیتان بێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەنجوومەنی عەشیرەتی شکاک لە پەیامێکدا بە سەرۆک بارزانی راگەیاند: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو زەکییا بارزانی، خوشکی بەڕێزتانمان بیست و خەمباری کردین.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، "ئێمە لە ئەنجوومەنی عەشیرەتی مەزنی شکاک خۆمان بە هاوبەشی خەم و پرسەتان دەزانین و لە پەروەردگاری باڵا دەپاڕێینەوە لەم کۆستە گەورەیەدا ئارامیتان پێ بدات و خاتوو زەکییا بارزانیش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دواناخۆشیتان بێت".

رۆژی هەیینی، 23-02-2024، دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، زەکییا مەلا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک بارزانی لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.

رۆژی شەممە، 24-02-2024، یەکەم ڕۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو زەکییا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو و، ئەمڕۆ سێیەم رۆژی پرسەکەیە.

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پرسەی خوشکی سەرۆک بارزانی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە كاتژمێر 10:00 تاوەکو 12:00ـی پێشنیوەڕۆ و ئێوارانیش كاتژمێر 02:00 تاوەکو 05:00ـی ئێوارە لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.

هەر بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکییەوە؛ هێز و لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بە سەرۆک بارزانی راگەیاندووە.