توێژینەوەیەک: عێراق لەسەر ئاستی زیرەکی لە ریزبەندی 79یەمینی جیهان دێت

تاکی عێراق
تاکی عێراق

K24 - هەولێر

ماڵپەڕی " International IQ test"، تێکڕای نمرەکانی ئاستی زیرەکی بەپێی وڵاتەکان خراوەتەڕوو، توێژینەوەکە لەسەر بنەمای 1,691,740 کەس لە سەرانسەری جیهان ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی شوباتی 2024، ماڵپەڕی " International IQ test"، تێکڕای نمرەکانی ئاستی زیرەکی بەپێی وڵاتەکان خستەڕوو، کە لە 1ـی 1ـی 2024 نوێکراوەتەوە، ئەم توێژینەوەیە لەسەر 1,691,740 کەس لە سەرانسەری جیهان ئەنجامدراوە کە هەمان تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەم ماڵپەڕە لە ساڵی 2023 ئەنجامداوە بە داتا بەیس.

بەگوێرەی داتا بەیسەکە، تێکڕای ئاستی زیرەکی لە رۆژهەڵاتی ئاسیا زیاترە. نزیکە لە تێکڕای ئەوروپا، رۆژئاوای ئاسیا، ئۆقیانووس، ئەمەریکای باکوور و باکووری ئەفریقا لەئاستی باڵادان و باشووری ئەفریقا، و ئەمەریکای لاتین لە خوار ئاستی مامناوەندن.

راشیگەیاند، تێکڕای ئاستی زیرەکی وڵاتان بە پلەی یەکەم کۆریای باشوور بەرێژەی 107.54 دێت و دوای ئەو وڵاتی چین بە رێژەی 106.99 بە پلەی دووەم دێت و ئێرانیش لە ریزبەندی پلەی سێیەم دێت، ژاپۆنیش بە پلەی چوارەم بەرێژەی 106.84 دێت. هەر بەپێی ئەو داتایەی خراوەتەڕوو، عێراق لە ریزبەندی 79یەمین وڵاتانی جیهان بە رێژەی 94.86 دێت و کۆتا ریزبەندیش ئۆزبەکستانە.