به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی سێیه‌م رۆژی پرسه‌ی خوالێخۆشبوو زه‌كیا مسته‌فا بارزانی به‌ڕێوه‌چوو

K24 – هەولێر:

لە پیرمام به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سێیه‌م رۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو زەکیا مستەفا بارزانی بەڕێوەچوو.

ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 26ـی شوباتی 2024) پرسه‌ی خوالێخۆشبوو زه‌كیا مسته‌فا بارزانی، خوشكی سه‌رۆك بارزانی به‌ به‌شداری ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی، ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تی (كوردستانی، عێراقی و بیانی) به‌ڕێوه‌چوو.

رۆژی هەینی، 23-02-2024، دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک بارزانی لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پرسەی خوشکی سەرۆک بارزانی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە كاتژمێر 10:00 تاوەکو 12:00ـی پێشنیوەڕۆ و ئێوارانیش كاتژمێر 02:00 تاوەکو 05:00ـی ئێوارە لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.

هەر بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکییەوە؛ هێز و لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بە سەرۆک بارزانی راگەیاند.

1
2
3
34
66
67
67
56
56
7
67
67
423
67
5
56
56
5
567
567
67
567
67