حزبوڵڵای لوبنانی به 60 مووشه‌ك هێرشیكرده سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ربازی ئیسرائیل
K24 – هەولێر:
حزبوڵڵای لوبنانی بڵاویكرده‌وه، باره‌گایه‌كی سه‌ربازی سوپای ئیسرائیلی به 60 مووشه‌ك بۆردومان كردووه.
هه‌روه‌ها حزبوڵڵای لوبنانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له رێگه‌ی 60 مووشه‌كه‌وه باره‌گایه‌كی سوپای ئیسرائیلیان له به‌رزاییه‌كانی جۆلان بۆردومان كردووه.
حزبوڵڵای لوبنانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌م هێرشه له وه‌ڵامی هێرشێكی سوپای ئیسرائیله بۆسه‌ر رۆژهه‌ڵاتی لوبنانه كه به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە باکووری ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە، هەروەها میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکرد، لە ناوچەکانی مەجدەل شەمس، مەسعەدە و جۆلان گوییان لە زەنگی ئاگادارکردنەوە بیستراوه.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دوێنێ یەکشەممە، ئاماژەی بەوەکرد، ئیسرائیل بارهەڵگرێکی مەدەنی بە مووشەکێک لە نزیک سنووری سووریا و لوبنان کردە ئامانج، کە لانیکەم دوو کەس بەوهۆیەوە کوژران. دەشڵێت: ئەو دوو کوژراوە بە رەگەز لوبنانین و سەر بە حزبوڵڵای لوبنانی بوون.
لەدوای دەستپێکردنی شەڕی غەززە، ناوچە سنوورییەکانی نێوان سووریا و لوبنان بووەتە شوێنی بۆردومانەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و گروپی حزبوڵڵای لوبنان.