ژمارەی لەدایکبووان لە ژاپۆن گەیشتووەتە نزمترین ئاست

K24 - هەولێر

بەپێی داتاکانی حکومەتی ژاپۆن، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ژاپۆن لەدایک بوون لە ساڵی 2023دا، بۆ نزمترین ئاستی پێوانەیی بە بەراورد بە ساڵی پێشووتر دابەزیوە، هەروەها ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکە بە جیاوازییەکی زۆر کەمیکردووە.

بەگوێرەی داتا سەرەتاییەکانی وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت: ژمارەی منداڵان بە رێژەی 5.1% کەمیکردووە و گەیشتووەتە 758 هەزار و 631 منداڵ.

راشیگەیاند، لە ساڵی 2022ەوە ژمارەکە لە خوار 800 هەزار کەسەوە ماوەتەوە، کە ژمارەی دانیشتووان بە دانیشتوانی بیانیشەوە 931 هەزار و 872 کەس کەمیکردووە.

هەر بەگوێرەی داتاکان، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی کە یەک ملیۆن و 590 هەزار و 503 کەس بووە، هاوکات لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەمەوە، ژمارەی هاوسەرگیریی لەو وڵاتە بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، کە 500 هەزار هاوسەرگیرییە.

کەمبوونەوەی ژمارەی تازەلەدایکبووەکان دەگەڕێتەوە بۆ درەنگ هاوسەرگیری و مانەوەی کەسەکان بە تەنیایی.

ئیدارەی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن گۆمیۆ کیشیدا ماوەی پێش ساڵی 2030ـی بە دوا دەرفەت ناودەبات بۆ پێچەوانەکردنەوەی ئەم ئاراستەیە، بۆیە حکومەتی ژاپۆن بەنیازە یاسای پەیوەندیدار بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە نێویاندا رەشنووسی یاسای زیادکردنی دەرماڵەی منداڵان بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێژەی کەمی لەدایکبوون.