بە فەرمی تیروپشكی قۆناغی 16ـی جامی عێراق راكێشرا

لە قۆناغی 16ـی جامی عێراق زاخۆ رووبەڕووی شورتە دەبێتەوە
لە قۆناغی 16ـی جامی عێراق زاخۆ رووبەڕووی شورتە دەبێتەوە

تیروپشكی قۆناغی 16ـی جامی عێراق بە بەشداریی 3 یانەی كوردستانی راكێشرا كە تێیدا یانەكانی هەولێر، نەورۆز و زاخۆ لەم قۆناغەدا یاریی دەكەن.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 27 شوباتی 2024، تیروپشكی قۆناغی 16ـی جامی تۆپی پێی عێراق راكێشرا، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی كەرخ دەبێتەوە، یانەی زاخۆش لە ئەركێكی سەخت و ئاڵۆزدا لە نێو یاریگەی خۆی رووبەڕووی شوڕتە دەبێتەوە. لە یارییەكی دیكەیشدا یانەی نەورۆز بۆ رووبەڕبوونەوەی كارەبا گەشتی بەغدا دەكات.
ئەنجامی یارییەكانی دیكەی قۆناغی 16ـی تیروپشكەكە بەم شێوەیە بوو: (مینا ـ حدوود)، (كەرخ ـ هەولێر)، (نەفت ـ تەڵەبە)، (قوە جەوییە ـ نەجەف)، (نەفتی میسان ـ گەرمە)، (كەربەلا ـ زەورا).
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكانی قۆناغی 16ـی جامی عێراق رادەكێشرێت.

.