پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ بەهرەمەندانی هونەرە جوانەکانی هەولێر کرایەوە

پێشانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر
پێشانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر

K24 - هەولێر

لە گەلەری میدیا پێشانگایەکی تایبەت بە قوتابیە بەهرەمەندەکانی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر کرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی شوباتی 2024، رێباز یوسف، سەرۆکی بەشی شێوەکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، ساڵانە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پەیمانگا پێشانگایەکی هاوبەش بۆ قوتابیە بەهرەمەندەکان دەکەینەوە، کە توانا و داهێنانی خۆیان نیشانی ئامادەبووان دەدەن.

ئەو سەرۆکی بەشی شێوەکارییە گوتیشی: "لە پێشانگا هاوبەشەکەدا زیاتر لە 40 تابلۆی رەنگینی جۆری زەیتی و سیرامیک نمایشکران، کە گوزارشت بوون لە رۆڵی کەسایەتیە رۆشنبیرەکانی کورد و سروشت و لوتکە چیاکانی کوردستان".

هەروەها راشیگەیاند، بەشێک لە قوتابیان لە تابلۆکانیاندا کاریان لەسەر رۆڵی ژنانی کورد کردووە، کە هاوشانی پیاوان لە گشت کایەکانی ژیان بەشداربوونە.