ئه‌مشه‌و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی دۆخی غه‌ززه كۆده‌بێته‌وه
K24 – هەولێر:
له‌سه‌ر داوای جه‌زائیر، غایانا، سویسرا و سلۆڤینیا، ئه‌مشه‌و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دانیشتنێكی كراوه له‌باره‌ی دۆخی ئاسایشی خۆراك له غه‌ززه كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر، له سه‌ر داوای وڵاته‌كه‌ی و سویسرا و سلۆڤینیا، ئه‌مشه‌و 27ـی شوباتی 2024 كاتژمێر 3:00 به‌كاتی نیویۆرك (11 به‌كاتی هه‌ولێر)، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆی دۆخی ئاسایشی خۆراك له غه‌ززه ده‌كات.
هه‌روه‌ها نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری له نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە کەرتی غەززە ده‌دات و رایگه‌یاند، دۆخه‌كه گەیشتووه‌ته ئاستێكی زۆر مەترسیدار.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی کەرتی غەززە رایگەیاند، رێگریكردن له چوونه ناوه‌وه‌ی خۆراك بۆ كه‌رتی غه‌ززه، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی 700 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی دروست ده‌كات.
بۆردومانكردنی كه‌رتی غه‌ززه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌رده‌وامه، به‌هۆیه‌وه دانیشتوانه‌كه‌ی دووچاری دۆخێكی خراپی مرۆیی بوونه‌ته‌وه.
144 رۆژه جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس به‌رده‌وامه، رێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی مرۆیی كه‌رتی غه‌ززه ده‌ده‌ن.
رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.