مالكى: يه‌كێتى و گۆڕان سه‌ربه‌خۆيى كوردستانيان ناوێت

K24 – هه‌ولێر:
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سميى كۆمارى ئيسلامى ئێران نورى مالكى رايگه‌ياند، گۆڕان و يه‌كێتى دژى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانن و له‌گه‌ڵيدا نيين.
نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق و سه‌رۆكى ئيئتلافى ده‌وڵه‌تى ياسا له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا رايگه‌ياندووه، باش‌ترين رێگه چاره بۆ ده‌ربازبوونى عێراق له دۆخى ئێستا ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتييه.
ئه‌وه‌شى راگه‌ياندووه، سعووديه سه‌رچاوه‌ى تيرۆره له ناوچه‌كه و داواشيكردووه، سعووديه بخرێته ژێر ئينتدابى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه و قه‌ڵاچۆى بيروباوه‌ڕى وه‌هابى بكرێت.
له باره‌ى ئه‌مريكاشه‌وه، نورى مالكى دژايه‌تى خۆى بۆ سياسه‌تى ئه‌مريكا له عێراق ده‌ربڕيوه و رايگه‌ياندووه، ئه‌مريكا به‌رپرسى يه‌كه‌مه له كه‌وتنى مووسڵ به ده‌ستى چه‌كدارانى داعش.
سه‌باره‌ت به پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانيش، نورى مالكى رايگه‌ياندووه، ژماره‌يه‌ك له حزبه كوردييه‌كان له دژى دابڕانى هه‌رێمن له عێراق.
ئه‌وه‌شى گوتووه: مه‌ترسى دابه‌شبوونى عێراق مه‌ترسييه‌كى جدييه و هێشتا له ئارادايه.
پرسيار: ئامانجتان له سه‌ردانى ئه‌م دواييه‌تان بۆ سلێمانى چى بوو، ئايا كورد سوورن له‌سه‌ر پرسى جيابوونه‌وه؟
نورى مالكى: يه‌كێتى نيشتيمانى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هيچ ئاراسته‌يه‌كيان له باره‌ى سه‌ربه‌خۆيى و جياكردنه‌وه‌ى كوردستان نييه و ئه‌وان موجامه‌له‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام باش ده‌زانن كه ئه‌و مه‌سه‌له‌يه مومكين نييه بێته دى...،.
پرسيار: هه‌ڕه‌شه‌ى دابه‌شكردنى عێراق هێشتا ماوه، ئێوه چۆن ده‌ڕواننه بابه‌تى دابه‌شكردنى عێراق؟
نورى مالكى: له‌م ماوه‌يه‌دا و سه‌ره‌ڕاى ده‌ركه‌وتنى ره‌وتێكى گه‌وره له ناو پێكهاته‌ى سوننه كه بيرۆكه‌ى دابه‌شكردن ره‌تده‌كه‌نه‌وه له‌به‌رامبه‌ريشدا سه‌ركرده‌ى سوننى هه‌ن به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى شانبه‌شانى قاعيده و داعش و تيرۆر و تائيفى بوون وه‌ستاوون داواى ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش ده‌سته‌به‌رى هه‌ندێك شتى له دابه‌شنه‌كردن كردووه. به‌ڵام بابه‌تى دابه‌شكردن و مه‌ترسييه‌كانى هێشتا ماوون و جديين. چونكه هه‌ندێك ده‌وڵه‌تى هه‌رێمى ئه‌وه‌يان ده‌وێت به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ره‌شبين بوون له كه‌وتنى به‌غدا و دواتريش شكستى داعشيان بينيى ئێستا بير له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ده‌وڵه‌تێكى نوێ بێننه كايه‌وه و ئه‌نبار كه‌وتووه‌ته ناو پلانى دابه‌شكردنه‌كه‌يان. چونكه ئه‌نبار رووبه‌رى سێيه‌كى عێراقه و هه‌رچه‌ند دانيشتوانى زۆر نييه به‌ڵام رووبه‌رێكى بيابانى زۆرى هه‌يه. به‌ڵام كاتێك بير له‌وه ده‌كرێته‌وه ببێته ده‌وڵه‌ت، ئه‌و پرسه حساباتى سياسى زۆر هه‌ڵده‌گرێت و به‌و پێيه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێيه ده‌بێته به‌ربه‌ست له نێوان عێراق و ئێران و سعوديه و ئه‌رده‌ن و سووريا ئه‌وه‌ش مه‌ترسييه‌كى جدييه.