چواره‌مین فیستێڤاڵی بابل بۆ سینه‌مای ئه‌نیمه‌یشن به به‌شداری ژماره‌یه‌ك فیلمی كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - هەولێر:
به به‌شداری ژماره‌یه‌ك فیلم له هه‌رێمی كوردستان له شاری حیله له ناوه‌ندی پارێزگای بابل چالاكییه‌كانی چواره‌مین فیستێڤاڵی بابل بۆ سینه‌مای ئه‌نیمه‌یشن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 27ـی شوباتی 2024) به به‌شداری ژماره‌یه‌ك فیلم له هه‌رێمی كوردستان له شاری حیله له ناوه‌ندی پارێزگای بابل چالاكییه‌كانی چواره‌مین فیستێڤاڵی بابل بۆ سینه‌كای ئه‌نیمه‌یشن ده‌ستیپێكرد.
ئه‌م فیستێڤاڵه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی سینه‌ما و شانۆی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی عێراق و په‌یمانگه‌ی رۆشنبیری فه‌ره‌نسی له به‌غدا پشتیوانی ده‌كرێت.
له‌و فیستێڤاڵه‌دا 41 فیلم له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌ب و وڵاتانی بیانی له‌میانی سێ كێبڕكێدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن به‌شدارن.
فیلمی ئه‌نیمه‌یشتنی كوردی (خنكان باشتره) كه كاری ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند سروور عه‌بدوڵڵاوه بۆ كراوه، به‌شداری كێبڕكێكه ده‌كات.